ئومێد خۆشناو لەبارەی داخستنی نووسینگەی ئێن ئاڕ تی لە ڕێگای ئاڤا ڕوونکردەوە دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، نووسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، بە بڕیاری دادگا لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی داخراوە، بڕیارەکەش سەرجەم نووسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: "داخستنی نووسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر بە بڕیاری دادگا و لەسەر داوای سکاڵای داواکاریی گشتی بووە، ئەوەی دەگوترێت هێزێکی حیزبی بە بڕیارێکی سیاسی نووسینگەی ئێن ئاڕتی داخستووە ڕاست نیە."
پارێزگاری هەولێر، دەڵێت: "ماوەیەکە ئەو کەناڵە بێڕێزی بەرامبەر سیمبولەکان دەکات، لە کاتێکدا بەپێی بڕیاری ژمارە 7ـی ساڵی 1997ـی پەرلەمانی کوردستان، وێنەی بارزانی نەمر بە فەرمی لە دام و دەزگاکان دەبێت، بەڵام ماوەیەکە ئێن ئاڕ تی وێنەی بارزانیی نەمر دەشێوێنن."
٠ لەسەر ئەو بێڕێزییە، داوکاری گشتیی سکاڵای تۆمار کردووە، بووەتە داوایەکی فەرمی و یاسایی و چووەتە بەردەم دادوەر، بە پشت بەستن بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان دادوەر بڕیاری داوە سەرجەم نووسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابخرێن.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دوێنێ لە دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕیوەبەری یاسایی پارێزگا و نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەرپرسی نووسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر بانگکراوە و وێنە و ڤیدیۆیان نیشانداوە، بەرپرسی نووسینگە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئاگاداری ئەم بابەتە نیە، بۆیە پێی گوتراوە ڕوونکردنەوەمان بۆ بێنن، ئێن ئاڕ تی ڕوونکردنەوەیەکیان هێناوە بەڵام بڕواپێکەر نەبووە، ئەمڕۆ دادگا بڕیاری داخستنی سەرجەم نووسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەرێمی کوردستانی داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئومێد خۆشناو، دووپاتی کردەوە، دوای گەیشتنی بڕیاری دادگا، بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگا و نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی داخراوە، بێڕێزی بە هیچ کارمەندێکیان نەکراوە، بارەگای نووسینگەکە لەلایەن پۆلیسەوە چاودێری دەکرێت و دەپارێزرێت، ئەو نووسینگەیەش بە داخراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دادگا هەر بڕیارێکی دیکەی لەبارەوە دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن






