نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە

شەیری بکە لە:
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە

دیمەنی هێڵەکانی کارەبا لە خوڕماڵ

ئاڤا نیوز

لە کاتژمێر 9ـی شەوی ڕابردووەوە، بەهۆی دروستبوونی شۆت لە هێڵی گواستنەوەی 33 کەیڤی نێوان هەڵەبجە-خورماڵ، تەزووی کارەبای 24 کاتژمێرە لە قەزای خورماڵ بڕاوە.

لێدوانی فەرمی: کاوان کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە بە ئاڤامیدیای ڕاگەیاند: "تیمەکانی چاککردنەوە دوای پشکنینی 25 کم لە ستوونەکانی کارەبا، دواجار شوێنی کێشەکەیان لە نێوان هەڵەبجە و خورماڵ و لە نزیک گوندی خەرپانی دۆزیوەتەوە."

کاوان کەریم، ئاماژەی بەوەش کرد، "هەردوو لایەنی هێڵەکە بەهۆی هەورەبروسکە و بارانی زۆرەوە تووشی شۆت بوون، بەڵام بەهۆی بەردەوامی هەورەبروسکە و خراپی کەشوهەوا، تیمەکان ناتوانن بچنە سەر ستوونەکان، چونکە مەترسی لەسەر گیانیان دروست دەبێت.


زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە، دڵنیایی دا کە شوێنی کێشەکە دەستنیشان کراوە و هەر کاتێک بارودۆخی کەشوهەوا جێگیر بێت، تەنها نیو کاتژمێر کاری پێویستە بۆ چاککردنەوە و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ دۆخی ئاسایی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: