وەزارەتی دارایی: بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەیە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی: بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەیە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە بەغدا تا ئێستا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ‌هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەدات، کە 120 ملیار ئامادەیە چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی دارایی عێراقین.


وێنە گەورەکە: 
لە نێوان هەولێر و بەغدا سێ هەنگاو بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نراوە، وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت: لیستی مووچە و وردبینی کراوە، هاوکات ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە، وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕوونکردنەوەی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان داوە و پرۆسەکە بەردەوامە، تەنیا ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ماوە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "وەزارەتی دارایی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی یەک ئامادە کردووە، بەڵام دەبێت لە وەزارەتی دارایی عێراق نووسراو بێت تێیدا ئاماژە بەوە بدرێت کە وردبینی لە لیستی مووچە تەواو بووە و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بنێرن."


بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، "هێشتا ئەو نووسراوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان نەهاتووە، بۆیە 120 ملیار دینار داهاتی مانگی یەک نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی."


لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت، "بەهۆی دواکەوتنی ناردنی 120 ملیار دینارەکە تازە ئەم هەفتەیە مووچەی خەڵکی کوردستان نانێردرێت، ناردنی پارە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ