ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ستیڤ ویتکۆف نێردەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی بە ئەمریکا دەدات و ڕایدەگەیێنێت، پێناچێت ئێران پابەندی هیچ ڕێککەوتنێک بێت، ئەمەش لەکاتێکدا هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێڕەوی دیپلۆماسی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران دەستیپێکردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "نەتانیاهۆ لەمیانی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نێردەی ئەمریکا  پێی ڕاگەیاندووە، ئێران چەندین جار سەلماندوویەتی کە متمانە بە بەڵێنەکانی ناکرێت."

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕاپۆرتەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، "ئیسرائیل فشارێکی زۆر دەخاتە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی لە ئێران بدات، بەڵام ترەمپ نایەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران بەڵکو هەوڵدەدات دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکات."

زانیاریی زیاتر: مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، هەر یەکە نەهێشتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، سنووردارکردنی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی تاران و کۆتاییهێنان بە پشتیووانیکردنی باڵەکانی لە ناوچەکەدا دەگرێتەوە، ئێرانیش چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەو سێ داواکارییە لەگەڵ بەرژوەندی نیشتیمانی گەلی ئێران ناگونجێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو، ئێران و ئەمریکا دانوستانە ئەتۆمییەکان دەستپێبکەنەوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی داوە "کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەو ئێران ڕۆیشتوون و ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت ئەوا شتی خراپ ڕوودەدات."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ