چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات

چوارچێوەی هەماهەنگی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز


سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە و لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمانەوە، بڕیارێکی "یەکلاییکەرەوە" دەدەن.

لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی کینانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی "ئەبشیر یا عێراق" کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و تاوتوێی دەرئەنجام و پێشنازەکانی سەردانی ئەو شاندە بکەن کە 2ـی ئەم مانگە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد."

کینانی وتیشی: "هەر لەم کۆبوونەوەیەدا هەوڵ دەدرێت کۆتا وادە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماریش دابنرێت کە لە دوو ڕۆژ تێپەڕ نەکات."


زانیاریی زیاتر: لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیرانیش، ئەو پەرلەمانتارەی شیعەکان دەڵێت: "تا ئێستا پێداگیرن لەسەر کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ئەوەش تەوەرێکی تری گفتوگۆکان دەبێت، لەوانەیە لە دەرئەنجامی گفتوگۆکان، ئەم بابەتەش گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا بهێنێت بەڵام ئەوەش یەکلایینەبووەتەوە و ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە."

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: