سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە

شەیری بکە لە:
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە

ئاڤا نیوز

ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی داواکارە خودا عێراق لە گەندەڵکاران، تیرۆرستان و ئەوانەش بپارێزێت کە خواستیان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە لەگەڵ ئیسرائیل، جەختیش لە چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران دەکاتەوە.

پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی (ڕەوتی سەدری پێشوو)، ئەم بەیانییە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ سەرکەوتنی زیارەتی شەعبانییە و دوورکەوتنەوەی شەڕ لە وڵات سوپاسی خودا دەکات، داواش لە خودا دەکات عێراق لە گەندەڵکاران و داگیرکاران بپارێزێت.

سەدر، دەشڵێت: "خودا وڵات لە تیرۆرستان و "ئاساYیکەرەوان (لەگەڵ ئیسرائیل)، باوەڕدارانیش لەسەر خۆشەویستی نیشتیمان و چاکسازی پتەو و خۆڕاگر بکات."

بۆچی گرنگە: ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی، بە نەیاری سەرسەختی نووری مالیکی ئەمینداری حیزبی دەعوە، دادەنرێت کە ئێستا بووەتە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیش بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، سەدر زۆرینەی کات لە بەکارهێنانی وشەی گەندەڵکاراندا مەبەستی مالیکییە، ساڵی 2022 کە سەدر لیستی یەکەمی هەڵبژاردن بوو وتی ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنە شیعەکان جگە لە مالیکی، بۆ پێکهێنانی حکومەت هاوپەیمانی پێکبهێنێت، کاتێکیش لەم هەوڵەیدا سەرکەوتوو نەبوو بە تەواوی لە پرۆسەی سیاسی عێراق کشایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ