حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دوادەخات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گەنمی جووتیارانی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق تا ئێستا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە پلانی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نەداوە، لە کاتێکدا ساڵانی ڕابردوو چەند مانگێک زووتر ئەم بابەتە یەکلایی دەکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: د. زێدا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ بڕیارێکی دەربارەی پلانی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی نەداوە، هەرچەندە ئێمە لە مانگی 10 و مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو بە فەرمی داوامان کرد کۆببینەوە و ئەم بابتە یەکلایی بکەینەوە، کەچی هەرجارەو بە بیانوێک ئەم بابەتە دواخرا."
د. زێدا محەممەد، وتیشی: "لە بەغداوە بیانووی ئەوەیان دەهێنا کە وەزیری کشتوکاڵی عێراق بووەتە ئەندامی پەرلەمان بۆیە ناتوانرێت ئەو لیژنەیە کۆببێتەوە کە بڕیار لە پلانی وەرگرتنی گەنم دەدات، بەڵا دوای ئەوەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت بووەتە وەزیری کشتوکاڵ جارێکی دیکە داوای کۆبوونەوەی لیژنەکە و یەکلایی کردنەوەی ئەم بابەتە دەکەین."
٠ بۆ وەرگرتنی گەنمی ساڵی 2025، لەمانگی نۆی ساڵی 2024 بڕیاری لەسەر درا، کەچی ئەمساڵ ئەم بابەتە زۆر دواخراوە.
٠ ئێمە مەترسی ئەوەمان هەیە بڕێکی وەرگرتنی بڕێکی کەمی گەنم بڕیاری لەسەر بدرێت و کاتیش بۆ گفتوگۆی ئەم بابەتە بەردەست نەبێت.
٠ لە پەیوەندی بەردەوامین تا ئەم بابەتە لە زووترین کات بڕیاری لەسەر بدرێت و پلانی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەپێی پلانی پێشوەختە، ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن و 200 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە، 85٪ـی ئەو زەوییانە دێمین و پشت بە ئاوی باران دەبەستن، بەوپێیەی ئەم بڕێکی زۆر باران و بەفر باریوە پێشبینی دەکرێت بەرووبوومی ئەمساڵ زیاتر بێت، بۆیە دەمانەوێت ئەم بەباتە زوو بڕیاری لەسەر بدرێت و دڵنیا ببینەوە لە بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە وەزارەتی بازرگانی عێراق گەنمی جووتیاران وەردەگرێت، لە پارێزگاکانی ناوەراست و خوارووی عێراق تەواوی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هەموو ساڵێک بڕێکی دیاریکراوی گەنم وەردەگیرێت کە پیشتر بڕیاری لەسەر دەدرێت، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا ئەو بڕەی وەردەگیرێت یەکلایی نەکراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن





