بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز


بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە خولێکی دیکەی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەنێوەندگیری ئەمریکا لە ئەبوزەبی بەڕێوەبچێت بەئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگی چوار ساڵەی نێوانیان.

وێنە گەورەکە: دوای بەڕێوەچوونی یەکەم خولی  دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان کێیڤ و مۆسکۆ لە ئەبوزەبی، بە نێوەندگیری ئەمریکا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، سەرەڕای نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک بەڵام هەردوو لایەن ڕێککەوتن کە درێژە بە دانوستانەکان بدەن، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی شاندی هەرسێ وڵات کۆببنەوە.

زانیاریی زیاتر: سەرەڕای بەڕێوەچوونی چەندین خولی دیپلۆماسی نێوان لایەنەکان بەڵام تا ئێستا هەردوو لایەنی ئۆکرانی و ڕووسی نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک. لایەنەکان لەسەر 'پلانی ئاشتی' دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتوێژ دەکەن، بەڵام خاڵی سەرەکی چەسپاو لە نەگەیشتنی لایەنەکان بە ڕێککەوتن پرسی خاکە، مۆسکۆ دەیەوێت سەربازەکانی کێیڤ لە ناوچەکانی دۆنباس نەمێنن و کیێڤیش دەڵێت: "پێویستە ململانێکان بەدرێژایی هێڵی پێشەوەی ئێستا ببەسترێتەوە و پاشەکشەی یەکلایەنەی لە ڕیزەکانی پێشەوە ڕەتکردووەتەوە"


لێدوانی فەرمی: پێشووتر مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، "کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆکرانیا بەرهەمدارترین و گرنگترین کۆبوونەوە بووە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیەوە."


ئەمەش بزانە: هەموو ئەمانە لەکاتێکدان، کە ڕووسیا لە هێرشەکانی بەردەوامە ئۆکرایناش دەڵێت: "هێرشی ڕووسیا پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەڵوێستەکانی  مۆسکۆ نەگۆڕاون و دیپلۆماسی بە جددی وەرناگرن." 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: