
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بۆ گەیشتن بە چارەسەری شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، دوێنێ ئەمریکا و ئۆکرانیا کۆبوونەوە، بەگوتەی بەرپرسانی هەردوولا، پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستهاتووە.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکرانیا و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی هەریەکە لە وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە شاری جنێڤی سویسرا تاوتوێی ڕەشنووسی پلانی واشنتنیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا کرد.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە بەرهەمدارترین و گرنگترین کۆبوونەوە بووە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیەوە، پێداچوونەوەی تەواوی ڕەشنووسەکەمان کرد، ئێستا تیمەکانیان خەریکی ئەنجامدانی چەند گۆڕانکاری و دەستکارییەکن بۆ ئەوەی بۆچوونەکان زیاتر لەیەکتری نزیکببنەوە، لەبارەی ڕووسیاوەش وتی، ئەوانیش بەشێکن لە هاوکێشەکە، بەڵام بڕیاری کۆتایی سەرۆکی هەردوو وڵاتەکە دەیدەن.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەندری یەرماک، سەرۆکی دانوستانکاری ئۆکرانیا و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی وڵاتەکە لەبارەی کۆبوونەوەکە وتی، پێشکەوتنی زۆر باشمان بەدەستهێناوە، بەرەو پێشەوە دەڕۆین بەرەو ئەو ئاشتییە دادپەروەر و بەردەوامەی کە گەلی ئۆکراینا شایەنییەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تا 27ـی ئەم مانگە مۆڵەتی بە ئۆکرانیا داوە بۆ ئەوەی بە پلانی ئاشتی ڕازی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






