بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووەم ڕۆژی لووتکەی حکومەتەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە دوبەی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لە دووەم ڕۆژی لووتکەی حکومەتەکانی جیهان، لە دوبەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی بەشدار لە لووتکەکە کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا، لە دوبەی، گوتی: "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هاوشێوەی دوێنێ، ئەمڕۆش لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی بەشدار لە لووتکەی حکومەتەکانی جیهان کۆدەبیتەوە."
کوردستان حەسەن، ئەوەشی وت: "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە."
زانیاریی زیاتر: لە ژێر دروشمی "دیدگای حکوومەتەکانی داهاتوو"، لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەستی پێ کردووە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ تێیدا زیاتر لە 60 سەرۆک دەوڵەت و حکوومەت، نوێنەرانی 150 حکوومەت، زیاتر لە 500 وەزیری وڵاتە بەشداربووەکان و ژمارەیەک لە گەورە بیرمەند و شارەزایانی جیهانی بەشدار دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەک لە لەگەڵ جەعفەر حەسسان سەرۆکوەزیرانی ئوردن، شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، ئیراکلی کۆباخیدزە سەرۆکوەزیرانی گورجستان (جۆرجیا)، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
ئەمەش بزانە: کۆی گشتیی بەشداربووان دەگاتە نزیکەی شەش هەزار و 250 کەسایەتی، تەوەرە بنەڕەتییەکانی کارنامەی ئەمساڵی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان پێکدێن لە: حکوومڕانیی جیهانی، خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی ئابووری و داهاتووی شارەکان. لە ماوەی سێ ڕۆژی لووتکەکەدا، زیاتر لە 450 دانیشتنی گفتوگۆ و 25 پانێل بەڕێوە دەچن.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی حکومەتەکانی جیهان 2026 بەشدارە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 2-2-2026، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵلا ئەلنعێمی، وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا. سەرۆکوەزیران، لە لووتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت




