لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت

دابەشکردنی زەوی - گرافیک ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەست پێ دەکات، ئەمڕۆ زیاتر لە 500 فەرمانبەر تیروپشکی دابەشکردنی زەوییان بۆ دەکرێت بڕیارە بە چەند قۆناغێک پرۆسەکە بەردەوام بێت.

چیرۆکی سەرەکی: سێ هەزار و 335 فەرمانبەر، خانەنشین و پێشمەرگە لە سنووری قەزای ڕواندز لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، هەزار پارچە زەوی ئامادە کراوە و لە قۆناغی یەکەم 500 پارچە تیروپشکی دابەشکردنیان بۆ دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: چیا محەممەد، سەرۆکی شارەوانی ڕواندز بە ئاڤای گوت، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تیروپشک بۆ دابەشکردنی 500 پارچە زەوی دەکەین وەک قۆناغی یەکەم، دواتر بە چەند قۆناغێک ئەو فەرمانبەرانەی دەمێنن زەوییان پێدەدرێت."

زانیاریی زیاتر: نزیکەی 40 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی سنوورەکە زەوی پێویست لەبەردەست نییە، بۆیە پرۆسەکە دواکەوت، ئێستا سنووری شارەوانی قەزاکان فراوان دەکرێت بۆ ئەوەی زەوی بۆ سەرجەمیان دابین بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شەش قەزا و 13 ناحیە پێکهاتووە، هەشت هەزار و 500 پارچە زەوی لەو سنوورانە ئامادەکراون، کار لەسەر ئەوە دەکرێت زەوی بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن ئامادە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ