وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆ دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆ دەبێتەوە

جان نۆوێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا

ئاڤا نیوز

جان نۆوێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سبەی پێنجشەممە سەردانی هەولێر دەکات و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی دەبێت.


زانیاریی ئاڤا: بەپێیی زانیارییەکانی ئاڤا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەرەتا دەچێتە بەغدا ئینجا دێتە هەولێر، لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

- ئاڤا زانیویەتی جان نۆوێڵ بارۆ  لە سەردانەکەیدا چاویشی بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە دەکەوێت.

هۆکارە زانراوەکان: مەبەستی سەرەکیی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ