ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش

ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای نێوەندگیریی وڵاتانی عەرەبی، ئەمریکا ڕازی بوو شوێنی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران لە تورکیاوە بۆ عومان بگۆڕن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیار بوو ڕۆژی هەینی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری ئەستەنبووڵی تورکیا بەنێوەندگیری چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبکاتەوە. بەڵام ئێران داوای گواستنەوەی شوێنی دانوستانەکانی دەکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو بەرپرسی ئەمریکی بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکیان وتووە، دوای ئەوەی چەندین سەرکردەی عەرەبی و موسڵمانی ناوچەکە بەپەلە فشاریان خستە سەر ئیدارەی ترەمپ بۆ ئەوەی هەڕەشەکانی بۆ کشانەوە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران جێبەجێ نەکات.
- یەکێک لەو بەرپرسە ئەمریکییانە بە ئەکسیۆسی وتووە، ئەو سەرکردانە داوایان لێکردین گوێ لە ئێرانییەکان بگرین و کۆبوونەوەکە بکەین، بە عەرەبەکانمان وتووە ئەگەر ئەوان پێداگری بکەن، کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدەین بەڵام زۆر بە گومانین.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لانیکەم نۆ وڵاتی ناوچەکە لە ئاستێکی زۆر باڵادا پەیامیان گەیاندووەتە ئیدارەی ترەمپ و بە فەرمی داوایان کردووە ئەمریکا کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئێرانییەکان لە عومان هەڵنەوەشێنێتەوە.
- بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی وتوویەتی، ئیدارەی ترەمپ ڕازی بووە کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئێرانییەکان ئەنجام بدەن بۆ ڕێزگرتن لە داواکاریی هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدا و لە پێناو بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر؛ لەبەرامبەردا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕۆژی هەینی کاتژمێر 10ی بەیانی لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت.
باکگراوند: پێشتر ئەمریکا و ئێران لەسەر ئەوە ڕێککەوتبوون لە شاری ئەستەنبووڵی تورکیا کۆببنەوە، بەڵام ڕۆژی سێ شەممە 3ی 2ی 2026 ئێران ڕایگەیاند، دەیانەوێت دانوستانەکان لە شاری مەسقەتی وڵاتی عومان بکرێت و تەنیاش شاندی هەردوو وڵات لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بن.
- جگە لەوەش داوایانکردبوو، لە دانوستانەکانیان تەنیا گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکەن نەوەک بەرنامەی مووشەکی بالیستیک و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پەرلەمانتارەکانی سەرپشک کرد






