خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە

شەیری بکە لە:
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە

ئاڤا نیوز

خانمێک لە هەولێر دوای ئەوەی 70,000 دۆلاری لە فێڵێکی خانوبەرەدا لێ دەخورێت، متمانەی بە مرۆڤ نامێنێت و لە ماڵەکەی خۆیدا بە تەنیا گۆشەگیر دەبێت.

بەدواداچوونی ئاڤا: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا، بەدواداچوونی بۆ ژیانی ئەم خانمە کردووە کە لە گوندی بنێرز لەسەر ڕێگای هەولێر – گوێڕ نیشتەجێیە. ئەو خانمە ئێستا لە خانوویەکدا دەژی کە تەواوی دیوارەکانی بە تەل گرتووە، چەندین کامێرای چاودێریی داناوە و تەنیا لەگەڵ ژمارەیەک پشیلەدا ژیان بەسەر دەبات، بەهۆی نەمانی متمانەیەتی بە مرۆڤەکان.

لێدوانی فەرمی: ئەو خانمەی کە قوربانیی فێڵەکەیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەناوی کڕینی پارچەیەک زەوی و خانوو 70,000 دۆلاریان لێ سەندم، تەنیا ئەوەندەم بینی بە واتس‌ئاپ تاپۆیەکی ساختەیان بۆ ناردم.

٠ ماوەی یەک ساڵە دۆسیەکەم لە دادگایە و دوو پارێزەرم گرتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و پارەکەم بۆ ناگەڕێتەوە.

زانیاریی زیاتر: پەیامنێری ئاڤا بەڵێنی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتووە کە بە زووترین کات بەدواداچوون بۆ کەیسەکە بکەن و کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، فێڵکردن بەناوی کڕینی زەوی و وەبەرهێنان زیادی کردووە. زۆرجار تاقمە فێڵبازەکان سوود لە کەمئەزموونیی هاووڵاتییان دەبینن و بەڵگەنامەی ساختەیان نیشان دەدەن. بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، فێڵکردن و ساختەکاری سزای توندی لەسەرە، بەڵام پڕۆسە یاساییەکان زۆرجار کاتێکی زۆریان دەوێت. پۆلیس بەردەوام ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکات کە پێش ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتن، لە فەرمانگە فەرمییەکانی تاپۆ وردبینی بۆ بەڵگەنامەکان بکەن.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ