ئاڤای خەڵک؛ لە سلێمانی دایبابان لەبارەی دانانی نمرە گلەیی لە بەشێکی مامۆستایان دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە دایبابان لە سلێمانی ناڕازین لە بەشێک لە مامۆستایان بەوەی نمرەی چالاکیی نێو پۆل بە هەوەس و بە کەمی بۆ قوتابییەکانیان دادەنێن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت تاوەکو ئێستا حاڵەتی سفر لە داتاکانیاندا تۆمار نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک لە دایبابان لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیگەرانی خۆیان لە شێوازی نمرەدانانی مامۆستایان دەربڕی و باس لەوە دەکەن کە ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە پێشێل دەکرێن.
بەپێی ڕێنماییەکان، دەبێت هەر قوتابییەک بۆ ئامادەیی و ڕەوشت و پاکوخاوێنی لانی کەم شەش نمرە لە کۆی 10 نمرەی چالاکی وەربگرێت و چوار نمرەکەی تریش بۆ بەشداریی نێو پۆل بێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: باوکێک بە نوێنەرایەتیی ژمارەیەک لە دایبابان بە ئاڤای ڕاگەیاند: مامۆستا هەیە تەنیا دوو بۆ سێ نمرەی بۆ قوتابی داناوە و هەندێکیشیان سفریان بۆ نووسراوە، ئەمەش کێشەی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 دروست کردووە کە بۆ بەشداربوون لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ پێویستیان بەو نمرانە هەیە.
لێدوانی فەرمی: نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەسەر ئەم کێشەیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەپێی ئەو داتایانەی لە سیستەمی پەروەردە لەبەردەستمانە، هیچ حاڵەتێکی وامان بەدی نەکردووە قوتابی سفری بۆ دانرابێت. ئەگەر هەر حاڵەتێکی وا هەیە، سوپاسی دایبابان دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە و لە بەیانییەوە با سەردانمان بکەن، دەرگامان کراوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات






