ئاڤا نیوز
خانمێکی دەست ڕەنگین کە دەرچوویەکی کۆلێژی کشتوکاڵییە، لە ناحیەی ژاراوە ژوورێکی ماڵەکەی کردووەتە کارگەی بەرهەمهێنانی قارچک و ئێستا بەرهەمەکانی لە سەرانسەری کوردستان و عێراق کڕیاریان هەیە.
بەدواداچوونی ئاڤا: نزار محەممەد، دەرچووی کۆلێژی کشتووکاڵە؛ ئەو بەپێی ئەو زانستە لە زانکۆ بەدەستی هێناوە، ژوورێکی ماڵەکەیانی کردووە بە کارگەی بەرهەمهێنانی قارچک.
٠ ئێستا ئەو قارچکەی نزار بەرهەمی دەهێنێت، کوالێتییەکی زۆر باشی هەیە، جۆری "سەدەف"ـە و لە بازاڕیشدا گرانە؛ ئەو بەرهەمەکانی بۆ شارە گەورەکان دەنێرێت و هەندێک جار کڕیار لە بەغداوە بۆ قارچکەکانی دێت.
لێدوانی فەرمی: نزار محەممەد لەبارەی سەرەتای کارەکەی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە یەکەم هەنگاومدا تووشی زەرەر بووم، بەڵام هەر کۆڵم نەدا و بەردەوام بووم هەتا سەرکەوتم. یەکەمجاریش کە بینیم قارچکەکانم بەرهەم هاتوون، هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو کە توانیم ئەنجامی ماندووبوونەکەم ببینم.
زانیاریی زیاتر: ئەو کچەی قەزای پشدەر چاوەڕێی دەستی کەسی نەکرد و بەو ئیمکانیەتە کەمەی لە ناو ماڵەکەیدا هەیبوو، پڕۆژەیەکی ئابووریی سەرکەوتووی بونیاد نا. قارچکەکانی نزار بەهۆی کوالێتیی بەرز و جۆرەکەیەوە، خواستی زۆریان لەسەرە و توانیویەتی سنوورەکانی ناحیەکەی ببڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- ڕاپۆرت
- 37 خولەک لەمەوپێش
نهێنییەکی ترەمپ لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
2 خولەک لەمەوپێش
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن




