ئۆجەلان: زوو دەستووری سووریا بنوسرێتەوە و مافەکانی کورد و پێکهاتەکان بچەسپێنرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئاماژە بەوە دەکات تاکوو تورکیا لە ڕووی یاساییەوە دان بە "بوون و ناسنامەی کورد"دا نەنێت، پرسی کورد چارەسەر ناکرێت و جەختیش لەوە دەکاتەوە کێشەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سووریاش بە دیموکراسییەتی خۆجێی لەژێر چەتری کۆماری دیموکراتیدا چارەسەر دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لە کۆنفرانسێکدا لە ئەڵمانیا وردەکاریی نوێی لەسەر دوایین دیداری شاندەکە لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا کرد کە لە 17ی کانوونی دووەم ئەنجام درا و ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە هەنگاونانی ژیرانەیە نەک کاردانەوەی سۆزداری.
ئۆجەلان لەسەر زاری پارێزەرەکەیەوە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو نە حەزرەتی مەسیحە و نە کەسێکە لە ناو مردووان گەڕابێتەوە و وتویەتی: هەندێک کەس وەک مەسیح سەیری قسەکانم دەکەن، هەندێکی تریش وا مامەڵەم لەگەڵ دەکەن کە گوایە لە ڕووی سیاسییەوە مردووم و ئێستا دووبارە زیندوو بوومەتەوە.
زانیاری زیاتر: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئۆجەلان، باسی پرسی "بە برینداریی هێشتنەوەی کورد"ی کردووە. ئەو دەڵێت بۆ ماوەی 150 ساڵە سیاسەتێک پەیڕەو دەکرێت کە کورد نە دەکوژرێت و نە ڕێگەشی پێ دەدرێت بە ئازادی بژی، بەڵکو هەمیشە وەک "بریندار" دەهێڵدرێتەوە. ئەمەش بۆ ئەوەیە ناوچەکە هەمیشە لە ناو کێشەدا بێت و هەوڵ دەدرێت کورد وەک ئامرازێک بەکار بهێنرێت.
ڕێگەچارە: بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئۆجەلان پێداگری لەسەر مۆدێلی "دیموکراسیی خۆجێیی لە ژێر چەتری کۆماری دیموکراسیی سووریا" دەکات. ئەو پێی وایە ئەمە تەنیا ڕێگەیە کە هەم دیمەشق و هەم کوردیش پێی قایل بن. جەختیشی کردووەتەوە کە دەبێت هەرچی زووە دەست بە نووسینەوەی دەستوور بکرێت تاوەکو مافی هەموو پێکهاتەکان بچەسپێنرێت.
قۆناغی داهاتوو: سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی، ئەو پارێزەرەی ئۆجەلان ئاماژە بەوە دەکات کێشەی سەرەکی، هێشتنەوەی کوردە لە دەرەوەی یاسا و دەڵێت: چاوەڕوانیمان لە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە ئەوەیە لە ڕووی یاساییەوە دان بە "بوونی ڕاستەقینە و ناسنامەی کورد"دا بنێت.
فایق ئۆزگور ئۆزەل لە زاری ئۆجەلانەوە دەڵێت تاوەکو کورد لە ڕووی یاساییەوە وەک پێکهاتەیەک نەناسرێت، پرسی زمان و مافە بنەڕەتییەکانی چارەسەر نابن. بە بڕوای ئەو، دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە هەموو ئەو کەسانە بگرێتەوە بەهۆی ئەم کێشەیەوە لە شاخ، زیندان یان لە هەندەران دەژین.
باکگراوند: مانگی شوباتی ئەمساڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد پەکەکە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی ببەستێت. ڕۆژانی 5 بۆ 7ـی مانگی پێنجی ئەمساڵ، پەکەکە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی بەست و بڕیاریدا سەرجەم ڕێکخستنەکان هەڵوەشێنێتەوە. دواتر ڕۆژی 11-7-2025 گرووپێکی گەریلا لەبەردەم ڕاگەیاندنەکان چەکەکانیان سووتاند و ڕۆژی 26ـی ئەم مانگەش پەکەکە ڕایگەیاند گەریلاکانیان لە باکووری کوردستان و تورکیا کشاونەتەوە. لەبەرامبەردا پەرلەمانی تورکیا کۆمسیۆنێکی بۆ ئاشتی پێکهێناوە، هەروەها لە دەستپێکی قۆناغی ئەمجارەی پرۆسەی ئاشتییەوە، تاکوو ئێستا ئەندامانی شاندی ئیمرالی 10 جاری دیکەش لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەتەوە.
فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان:

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 14 خولەک لەمەوپێش
نهێنییەکی ترەمپ لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەبێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
39 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
45 خولەک لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 39 چرکە لەمەوپێش
گەورە ڕاوێژکاری ستارمەر بەهۆی دۆسیەی ئێپستین دەستی لەکارکێشایەوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت

