کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەهۆی کاریگەریی ناسەقامگیریی کەشوهەوا، سبەی دووشەممە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە و کەشناسی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدات.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە، 9-2-2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت.

زانیاریی زیاتر: کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە کاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییە لە سنووری ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین، هاوکات لە قەزای ئاکرێ زیاتر دەبێت؛ لەو ناوچانە ئەگەری تەرزە و بارانی بەهێز هەیە، کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شوێنە نزمەکاندا.

هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، سەبارەت بە پلەکانی گەرما، پێشبینی دەکرێت بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرز ببنەوە، خێرایی با لە کاتەکانی نیوەڕۆدا چالاک دەبێت و دەگاتە 10- 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەکەشی بەرەو باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ