
دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بهڕێوهبهرایهتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینی هاتنی شەپۆڵێكی دیكەی بەفرو بارانبارین دەكات و رایدەگهیێنێت، ئێوارەی ئهمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە كاتەكانی درەنگانی شەودا، نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، سبەش لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، بەفر دەبارێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەێکدا بهڕێوهبهرایهتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوهەوا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمشەو بارانبارین زیاتر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. سبەی شەممەش زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە تا ئاستی بارانی بەلێزمە، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا، شارەزای كەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا بەر لە دوو ڕۆژ پێشبینی كرد كە شەوی هەینی لەسەر شەممە، شەپۆلی بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دواتر لە ڕۆژی سێشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و چوارشەممە و پێنجشەممە جارێکی دیکە بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پهیوهست به پلهكانی گهرما؛ پێشبینی دەكرێت پلەکانی گەرما بە نزیکی 2 تـا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
٠ هەولێر :13 پلەی سیلیزی
٠ پیرمام 8 پلەی سیلیزی
٠ سۆران 8 پلەی سیلیزی
٠ حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
٠ سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
٠ چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
٠ دهۆک 12پلەی سیلیزی
٠ زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
٠ هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
٠ گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە






