شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوا دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا ئاسایی و خۆش دەبێت، بەڵام سبەی شەو شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی هەینی کەشوهەوا لەبار دەبێت، شەوی هەینی لەسەر شەممە شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دواتر لە ڕۆژی سێشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و چوارشەممە و پێنجشەممە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

- بەگوێرەی پێشبینییەکانی شێخ دارا، تاوەکوو 17ـی ئەم مانگە 11 ڕۆژ باران دەبێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، هەندێ ڕۆژ کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە لاواز دەبێت، بەڵام دواتر بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە کۆی 28 ڕۆژی مانگی دوو، پێشبینی دەکرێت 20 ڕۆژ باران بێت.

لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی دوایین پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ناسەقامگیریی کەشوهەوا لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی نمەباران و بارانی مامناوەند لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ