
بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، 72 ملیاری هەولێر و دهۆک لەگەڵ 48 ملیاری سلێمانی و هەڵەبجە مانگانە کۆدەکاتەوە، وەک داهاتی نانەوتی دەیخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، ئەمەش یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ مووچەی مانگی یەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕی 120 ملیار داهاتی ناوخۆی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، لە لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوای ناردنی داهاتی 120 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق لە زووترین کاتدا مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی کوردستان خەرج بکات.
باکگراوند: ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ پێنجشەممە 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە گوازرایەوە سەر هەژماری بانکی منارە لە هەولێر. پێشتر 72 ملیاری داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئامادەبوو، بە ناردنی 48 ملیارەکەی سلێمانی و هەڵەبجەش 120 ملیاری داهاتی نانەوتی داواکراو تەواو کرا و ڕەوانەی بەغدا کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت، ڕێککەوتنی ئاویی عێراق و تورکیا کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی سلێمانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: بەهۆی سیستمی ئیسکۆدا %52 داهاتی عێراق کەمی کردووە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت






