پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی یەدەگ و جوانکاری دەكرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر. وێنە ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
یازدەمین پێشانگەی "ئۆتۆ شۆ" لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی یەدەگ و جوانکاری بە بەشداریی 142 کۆمپانیا دەکرێتەوە، ئاڤا میدیا سپۆنسەری سەرەكیی میدیایی پێشانگاكەیە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سابیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-2-2026 تاوەکوو یەکشەممە 8-2-2026، ڕۆژانە کاتژمێر 11ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 7ـی ئێوارە دەرگای پێشانگەکە بە ڕووی سەردانیکاران کراوە دەبێت.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گوتیشی: "لە پێشەنگاكە، 13 بڕاند بەشداری دەکەن کە هەشتیان تایبەتن بە ئۆتۆمبێل و پێنج بڕاندیش لە بواری پارچەی یەدەگ و جوانکارین، هاوکات 12 وڵاتی وەک؛ ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین، یابان، تورکیا، میسر، ئیمارات، عێراق، هیندستان و ئێران بەشدارن و چالاکییەکانیش لەسەر ڕووبەری 15 هەزار مەتر دووجا و لەناو هەردوو هۆڵی پێشانگەکەدا بەڕێوەدەچن."
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەبچێت هاوکات، کۆمپانیا بەشداربووەکان لە 10 کۆمپانیای ئۆتۆمبێل و 132 کۆمپانیای پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل پێکهاتوون.
باکگراوند: بۆ سێیەمین ساڵ لەسەر یەک، پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەورەترین ڕووداوی بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق لە بواری ئۆتۆمبێل ڕێکدەخات، کە تێیدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە بڕاندە جیهانییەکان تۆمار کراون. ئەم پێشانگەیە میوانداریی گەورە پیشەسازییەکانی جیهان دەکات لە بوارەکانی پارچەی یەدەگ و جوانکاری ئۆتۆمبێل، کە بە بەشداریی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستێکی باڵا بەڕێوە دەچێت؛ هەروەها وەک لایەنێکی سەرنجڕاکێشی چالاکییەکان، بڕیارە لە سێیەمین ڕۆژی پێشانگەکەدا نمایشێکی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان ساز بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت، ڕێککەوتنی ئاویی عێراق و تورکیا کارا دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە





