لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات

کۆشکی سەلام کە تایبەتە بە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری عێراق پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتیی کۆمار هەموار دەکاتەوە و فەرمانگەیەکی نوێ زیاد دەکات، بەوەش سەرۆکایەتیی کۆمار دەبێتە خاوەن 14 فەرمانگە و بەڕێوەبەری ئەم فەرمانگانەش پلەکانیان بەڕێوەبەری گشتییە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق لە کۆتا ژمارەی خۆیدا بڕیارێکی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتیی کۆمار ژمارە 1ـی ساڵی 2023 بڵاوکردەوە، بەگوێرەی هەموارە تازەکەش سەرۆکایەتیی کۆمار فەرمانگەیەکی تازە بەناوی "ناوەندی پزیشکی" بۆ خۆی دەکاتەوە و بەڕێوەبەر و کارمەندی بۆ دادەمەزرێنرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا سەرۆکایەتیی کۆمار خاوەنی 14 فەرمانگەیە بەم جۆرە: فەرمانگەی یاسایی، کارگێڕی، دارایی، پرۆتۆکۆڵ، کاروباری سەرۆکایەتییەکان، پلاندانان، پەیوەندییەکان، ئەندازیاریی، ئافرەتان، ڕاگەیاندن، کاروباری سیاسی و ئابووریی، کاروباری ئافرەتان، پارێزگاکان، (وردبینیی و چاودێری ناوخۆیی) و کۆتا فەرمانگەش ناوەندی پزیشکییە.

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕوانگەی ئیکۆ عێراق، کە تایبەتمەندە بە پرسە ئابوورییەکان، خەرجی ساڵانەی سەرۆکایەتیی کۆمار زیاتر لە 48 ملیار دینارە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: