بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق: مووچە گەرەنتی کراوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق: مووچە گەرەنتی کراوە

گرافیک: ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی عێراق نەیتوانیوە مووچەی مانگی ڕابردوو لەکاتی خۆیدا دابەش بکات و نیگەرانی لەناو خەڵکدا دروست بووە، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق دەڵێن، بۆ مانگەکانی داهاتوو هیچ گرفتێک بۆ مووچە دروست نابێت، ئەگەرچی بێ پارەیی کاریگەریی خراپی لەسەر پڕۆژەکان دەبێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: پێشتر حکومەتی عێراق لە ناوەڕاستی مانگەوە دەستی دەکرد بە دابەشکردنی مووچەی هەموو مانگێک، بەڵام مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو لە کۆتایی مانگدا دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچە و هەرێمی کوردستان سەرەڕای جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکان هێشتا مووچەی لە بەغدادەوە بۆ نەنێردراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەفا جابری و محەممەد خەفاجی، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحیان ڕاگەیاندووە، دۆخی سیاسیی وڵات کاریگەری لەسەر مووچەخۆران نابێت و خەرجکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

 

لێکەوتە نەرێنییەکان: ئەو دوو پەرلەمانتارە جەختیان لەوەکردووەتەوە، دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت نەبوونی یاسای بودجە کاریگەری لەسەر پڕۆژەکانی وەبەر‌هێنان و گەشەپێدان دەبێت، بۆیە پێویستە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەخێرایی پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

 

باکگراوند: کورتهێنانی دارایی لە عێراق و ناجێگیریی بەهای نەوت و هەڕەکانی ئەمریکا بۆ دەستبەسەردا گرتنی داهاتەکانی عێراق ئەگەر حکومەتی داهاتوو لە دەرەوەی خواستی ئەوان پێکبهێنرێت، هەموویان مەترسین لەسەر داهاتووی دارایی عێراق و توانای حکومەت بۆ گەرەنتیکردنی دابینکردنی بەردەوامی مووچە و بژێویی خەڵک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: