دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای نادەستووریی بوونی پێناسی گومرگی کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش

باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک دژی بڕیاری 957ی حکومەتی عێراق سەبارەت بە پێناسی گومرگی ئەنجام دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی خشتەیەک کە لەلایەن دادگای فیدراڵی بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو یەکەم دانیشتن بۆ تاوتوێکردنی نادەستوورییبوونی بڕیاری ژمارە 957 ی ئەنجوومەنی وەزیرانی ساڵی 2025 سەبارەت بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەڕێوە دەچێت کە بووەتە هۆی گرانبوونی شتومەک و کاڵا لەناو عێراق.
لێدوانی فەرمی: محەممەد خەفاجی، ئەندامی پەرلەمان و خاوەنی سکاڵاکە ڕایگەیاند: "پێویست بوو کێشەی پێناسی گومرگی لە ناو پەرلەمان چارەسەر بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی حکومەت هیچ بڕیارێکی بۆ ڕاستکردنەوەی بارودۆخەکە دەرنەکرد، پەنایان بۆ دادگای فیدراڵی بردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێناسی گومرگی".
بۆچی گرنگە: جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە چەند مانگی ڕابردوودا دۆخی بازاڕی شێواندووە، چونکە بازرگانانی ناچار کردووە بۆ ئەوەی لە دەرەوە کاڵا بکڕن، دەبێت لە بازاڕی ڕەش دۆلار بە گران بکڕن، بەمەش هەم نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبووەتەوە، هەم کاڵا لە بازاڕ گران بووە.
زانیاری زیاتر: ئەم بڕیارە یەکێکە لە كێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقیش، چونکە حکومەتی فیدراڵی بڕیاریداوە سیستمی ئەسیکۆدا کە لە عێراق کاری پێ دەکرێت ببێتە سیستەمی یەکگرتوو، هەرێمی کوردستانیش داوا دەکات سیستەمی گومرگی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و هەردوو سیستەم بەیەکتر ببەسترێنەوە.
باکگراوند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ساڵی 2025 بڕیاری ژمارە 957 دا، بە پێی ئەم بڕیارە کەمترین ڕێژەی باجی گومرگی 5٪ و بەرزترین رێژەی 30٪ دەبێت، بەگوێرەی هەمان بڕیار ئاماژە بە کۆکردنەوەی باج لە دەروازە سنوورییەکان لە ڕێگەی سیستەمی ئەسیکۆدا کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا




