سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی نێوان کوردستان و ئیمارات تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5-2-2026، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. سەرۆکوەزیران، سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی گشتیی بەشداربووان لەم لووتکەیە دەگاتە نزیکەی شەش هەزار و 250 کەسایەتی، کارنامەی ئەمساڵی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان بریتی بوو لە حکوومڕانیی جیهانی، خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی ئابووری و داهاتووی شارەکان.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی حکومەتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2026 بانگهێشتکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای نادەستووریی بوونی پێناسی گومرگی کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای تورکیا لە سووریا خۆی ڕێک دەخاتەوە و لە ڕۆژئاوای کوردستان ناکشێتەوە




