ئاڤا میدیا وردەکارییەکانی سەردانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیداری ساڵی ڕابردووی د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە عێراق لەگەڵ جان نۆوێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە 23-4-2025 لە شاری بەغدا.
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا، لە سەرچاوەیەکی حکومییەوە، وردەکارییەکان و کارنامەی سەردانی جان نۆوێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات کە چەندین کۆبوونەوە لەخۆ دەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5 شوباتی 2026، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە سەردانێکی فەرمیدا بگاتە عێراق و دواتر سەردانی هەریمی کوردستان بکات.
سەردانەکە چەند وێستگە و کۆبوونەوەی گرنگ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت لەوانە:
_ کاتژمێر 3:45 خولەکی دوای نیوەڕۆ لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە.
_ کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە،کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و فوئاد حوسێن بەڕێوەدەچێت.
_ کاتژمێر4:45 خولەک ئێوارە، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەوێت.
_ کاتژمێر 8:30 خولەکی شەو، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
_ دوای کۆبوونەوەی هەردوولا، لە کاتژمێر 8:45 خولەکی شەو، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ وەزیری دەروەی فەڕەنسا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
_ کاتژمێر9:00 خولەکی شەو، نێچیرڤان بارزانی ئێوارەخوانێک بۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕێکدەخات و دواتر وەزیری دەرەوە کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ عێراق و هەولێر دەهێنێت.
هۆکارە زانراوەکان: مەبەستی سەرەکیی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ هەولێر بە ئامانجی لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
چین ڕەتی دەکاتەوە بەشداریی پەیماننامەی ئەتۆمی بکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
چین ڕەتی دەکاتەوە بەشداریی پەیماننامەی ئەتۆمی بکات
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
جێفری ئێپستین سەر بە دەزگای هەواڵگریی ڕووسیایە؟ مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت




