
وێنەی ژی جین پینگ سەرۆکی چین لە کاتی سڵاو کردن لە سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین، دیمەنەکە لە شاشەی چەند مۆڵێکی گەورەی پەکین پەخشکرا. وێنە AFP
ئاڤا نیوز
پەیماننامەی ئەتۆمی ''دەستپێکی نوێ'' لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی هات و ڕووسیا پێشنیازی درێژکردنەوەی پەیماننامەکە دەکات و ئەمریکاش داوای بەشداریکردنی چین لەو پەیماننامەیە دەکات، بەڵام حکومەتی چین ڕەتی دەکاتەوە ببێتە بەشێکی ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە.
چیرۆکی سەرەکی: پەیماننامەی ''دەستپێکی نوێ'' لە ساڵی 2010 لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بۆ سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی واژۆ کرا و ئەمساڵ کۆتایی بە وادەی ئەو پەیماننامەیە هات، ڕووسیا داوای کردووە پەیماننامەکە بۆ ساڵێکی دیکە درێژ بکرێتەوە و ئەمریکاش داوا دەکات ئەمجارە چین لە پەیماننامەکەدا بەشدار بێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمڕۆ، ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکردەوە، "حکومەتی چین لەم قۆناغەدا بەشداری لە هیچ گفتوگۆ و ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی ناکات."
لێدوانی فەرمی: لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوایدا وتی: "چین هەمیشە لەسەر ئەو بڕوایە بووە کە پێشخستنی پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک و داماڵینی چەک دەبێت پابەند بێت بە پرەنسیپەکانی پاراستنی سەقامگیری ستراتیژیی جیهانییەوە''.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی راپۆرتەکانی هەواڵ، "ئەمریکا پێی وایە پەیماننامەی ''دەستپێکی نوێ'' لە سەردەمێکی جیاوازدا واژۆ کراوە و ئێستا چین لە ڕووی پرسی ئەتۆمییەوە پێشکەوتووە، هەر بۆیە بە باشی دەزانێت لە پەیماننامەیەکی نوێدا پەکینیش بەشدار بێت."
زانیاریی زیاتر: ئەگەرچی چین بە بەراورد بە ڕووسیا و ئەمریکا، توانا ئەتۆمییەکانی چین لە ئاستێکی تەواو جیاوازدان، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە ئامادەنیە بەشداریی کارای لەو پەیماننامەیەدا هەبێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2010، ڕووسیا و ئەمریکا واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنامە ئەتۆمییەکە کرد، هەریەک لەو وڵاتانە خاوەنی زیاتر لە 800 سەکۆی هەڵدانی چەکی ئەتۆمی بوون، ئێستا چین خاوەنی نزیکەی 550 سەکۆی ئەتۆمییە و ئەو ژمارەیەش بە بەراورد بە ساڵی 2010ـی ڕووسیا و ئەمریکا هێشتا زۆر کەمە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان حەمۆ: یەکگرتوویی و هاوسۆزی کورد ڕۆژئاوای سەرخست
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێفری ئێپستین سەر بە دەزگای هەواڵگریی ڕووسیایە؟ مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان حەمۆ: یەکگرتوویی و هاوسۆزی کورد ڕۆژئاوای سەرخست
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێفری ئێپستین سەر بە دەزگای هەواڵگریی ڕووسیایە؟ مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرت





