ئەردۆغان: ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بەربەست لە بەردەم پرۆسەی ئاشتی ناهێڵێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی گەڕانەوەی سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میسرەوە. وێنە؛ Yeni Safak
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژە بەوە دەدات کە سەقامگیری و ئارامی باکووری سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەریی دەکاتە سەر وڵاتەکەی و دەڵێت: گەورەترین ئاواتمان ئەوەیە سووریا لەسەر بنەمای یەک دەوڵەت و یەک سوپا یەک بخرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتەکەی لە میسرەوە بۆ تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ میدیاکان قسەی کرد وتی: "لە ئەگەری پابەندبوونی هەسەدە بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا، ئارامی باڵ بەسەر سووریادا دەکێشێت و سەقامگیر دەبێت."
لێدوانی فەرمی: سەرۆککۆماری تورکیا قسەی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی کرد و بەبێ ناوهێنان هۆشداری بە هەسەدە دەدات و دەڵێت: "با کەس بە خەیاڵیش بیر لەوە نەکاتەوە یاری بە کات بکات و ببێتە هۆی تەشەنەسەندنی گرژی و پێکدادانەکان، با کەس لێکدانەوەی هەڵە بۆ دۆخەکە نەکات، چونکە تورکیا و سووریا باش ئەوە دەزانن."
ئەردۆغان، دەشڵێت: "هاووڵاتییانی سووریا بە کورد، عەرەب، تورکمان و عەلەوی بە برای خۆمان دەزانین و کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەوانەدایە کە وەک داردەست بەکاردەهێنرێن بۆ مەیلی جوداخوازی."
٠ بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی لە باکووری سووریا سەری هەڵدابوو، بارگرانییش لەسەر پرۆسەی ئاشتی نەماوە.
٠ زۆری نەماوە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە ڕاپۆرتی هاوبەش ئامادە بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 30ـی کانوونی دووەم، ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بڵاوکرایەوە کە لە 14 خاڵ پێکهاتبوو بووە بنەمای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ستارمەر داوای لێبووردن دەکات و دەستلەکارناکێشێتەوە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ستارمەر داوای لێبووردن دەکات و دەستلەکارناکێشێتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چین پشتیوانی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕادەگەیەنێت؛ "دژی سزاکانین"
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان حەمۆ: یەکگرتوویی و هاوسۆزی کورد ڕۆژئاوای سەرخست





