نەخۆشخانەی نانەكەلی: پرۆژەی ڕووناكی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكانی سنووردار كردووە

شەیری بکە لە:
نەخۆشخانەی نانەكەلی: پرۆژەی ڕووناكی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكانی سنووردار كردووە

نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر کە تایبەتە بە نەخۆشانی شێرپەنجە

ئاڤا نیوز

پسپۆڕێكی نەخۆشیی شێرپەنجە دەڵێت، كوژاندنەوەی هەزاران مۆلیدەی ئەهلی بەهۆی پرۆژەی ڕووناكییەوە، ژینگەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەڕێژەیەكی تێبینیكراو پاككردووەتەوە، ئەمەش كاریگەری ئەرێنی هەبووە بۆ سنوورداركردنی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان بۆ كاتی ئێستا، هەروەها كاریگەری درێژمەودای دەبێت بۆ كەم كردنەوەی ڕێژەی تووشبووان لە ساڵانی داهاتوودا.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی نزیكەی دوو ساڵە پرۆژەی ڕووناكی بۆ كارەبای 24 كاتژمێری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، بەهۆیەوە نزیكەی چوار هەزار مۆلیدەی ئەهلی نێو گەڕەكەكان كوژێنراونەتەوە، بەمەش ژینگەی شارە گەورەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو پاكبووەتەوە، بەو پێیەی دووكەڵی ئەو مۆلیدانە، زیاتر لە 10 جۆر ماددەی ژەهراوی دەردەن كە سەرجەمیان بە تێپەڕبوونی كات زیانی گەورە بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیێنن.

لێدوانی فەرمی: د. هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی بۆ چارەسەریی تووشبووانی شێرپەنجە و سەرپەرشتیاری پسپۆڕی چاندنەوەی مۆخی ئێسک تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، گەورەترین خزمەت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە ژینگەی هەرێمی كوردستان كرابێت، كووژاندنەوەی هەزاران مۆلیدەی نێو گەڕەك و كۆڵانەكان بووە كە بەهۆی ئەو دووكەڵەی دەریدەدەن، زیاتر لە 10 جۆر ماددەی ژەهراوی تێدایە و سەرجەمیان زیان بە سەلامەتیی مرۆڤ دەگەیێنن و هۆكاری سەرەكین بۆ تووشبون بە شێرپەنجەی سییەكان.

كاریگەری و لێكەوتەكان: هەروەكوو بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی ئاماژەی پێدەكات، ئەو گۆڕانكارییەی بەهۆی پرۆژەی ڕووناكی لە ژینگەدا ڕوویداوە، ئەگەر ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی كەم نەكردبێتەوە، لانیكەم سنوورداری كردووە، بەدڵنیاییەوە كاریگەرییە درێژمەوداكانیش لە ساڵانی ئاییندە دەردەكەون.

خاڵی ئەرێنی: داتاكانی وەزارەتی تەندروستی دەریدەخەن، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كەمبووەتەوە، بەجۆرێك ئێستا لە هەرێمی كوردستان لە هەر 100 هەزار کەسێک، 141 بۆ 151 کەس تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەم ڕێژەیەش بەراورد بە ستانداردە جیهانییەكان زۆر كەمترە، كە لە ئاستی جیهاندا ڕێژەی تووشبوون 190 كەسە لە هەر 100 هەزار کەسێک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ