سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرت

شەیری بکە لە:
سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا گرت

ئاڤا نیوز

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرت و زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر سوتەمەنی قاچاخیان دۆزیەوەتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا، لە کەنداوی فارس (عەرەبی) و لە نزیک دورگەی فارس، دەستیان بەسەر دوو کەشتی قاچاخدا گرتووە کە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنیان پێبووە.

- لە ئۆپراسیۆنەکەدا، سوپای پاسداران 15 کەسیان دەستگیرکردووە، کە سەرجەمیان خاوەنی ڕەگەزنامەی بیانین و ڕاستەوخۆیش تاوانبارەکان ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون. 

زانیاریی زیاتر: سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم کەشتییانە بەشێک بوون لە ''تۆڕێکی ڕێکخراو'' کە ماوەی چەندین مانگە لە ناوچەکەدا سەرقاڵی قاچاخی سووتەمەنی بوون، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لە ڕێگەی چاودێری ورد و کاری هەواڵگرییەوە قاچاخچییەکان ناسراونەتەوە و پاشان لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی دەریاییدا دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەمەش بزانە: دەستبەسەرداگرتنی ئەم کەشتییانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە گرژییەکی زۆری بەخۆوە بینیوە و ئەمریکا کەشتیگەلە سەربازییەکانی لە کەنداوەکەدا جێگیرکردووە.

شەیری بکە لە: