ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، ئێران و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

ئەمریکا پەیامێکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و داوای لێکردووە  خۆی لە هەر هەنگاوێکی سەربازی تاکلایەنە دژ بە ئێران بەدوور بگرێت.

وێنە گەورەکە: ئەم پەیامەی واشنتن بۆ تەلئەبیب لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی هەینی نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆببنەوە، بەئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، ئەمریکا کۆمەڵێک مەرجی بۆ ئێران داناوە لەوانە: واشنتن دەیەوێت دانوستانەکان لە چوارچێوەی بەرنامە ئەتۆمیی و مووشەکییەکانی ئێران و ڕاگرتنی پیشتووانیکردنی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆ بگرێت، لە کاتێکدا تاران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە تەنیا دانوستان لەسەر پرسی ئەتۆمی دەکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی یەدعوت ئەحرونوت لەزاری کاربەدەستانی ئیسرائیلەوە ئاشكرای کردووە، "ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە خۆی لە هەر هەنگاوێکی سەربازی تاکلایەنە دژی ئێران بەدوور بگرێت و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە لەسەر پرسی ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەماهەنگییەکی زۆر نزیکدان''.

لەلایەکی دیکە: لە هەفتەی ڕابردووە، ژمارەیەک ئەفسەر و بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیلیان کردبوو و زانیاریی هەستیار و گرنگیان سەبارەت بە ئێران ئاڵۆگۆڕ کردووە.

- لەچوارچێوەی ئەمەشدا، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کۆببێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: