دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا

شەیری بکە لە:
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی زیندانیکراوی بەرەی گەل

ئاڤا نیوز

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ئاماژە بەوەدەدات، دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لەگەڵ 10 هاوەڵی دیکەی ڕەوانەی دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت کە دادگاییەکەی لە هەولێر بکرێت یان سلێمانی.

لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤای گوت، "دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی گەیشتووەتە دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، دادوەر دوای وردبینی بڕیار دەدات، لەوەی دادگاییکردنی هەر 12 کەسەکە لە کام دادگای هەرێمی کوردستان و لە کام پارێزگا بەڕێوەبچێت."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لاهوور شێخ جەنگی بە ماددەی 56 بڕیاری دەستگیرکراوە ئەو ماددەیە تایبەتە بە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەروەها ماددەی 406 کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست.

- گوتیشی، دۆسیەی 406 لای دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایشی سلێمانی ماوە و نەنێردراوە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە 10-02-2026، جارێکی دیکە لە دادگای سلێمانی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 لە گیراوانی دیکە دادگایی بکرێن، بەڵام بەگوتەی سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بەهۆی ئەوەی دۆسییەکە لە دادگەی پێداچوونەوەیە لە هەولێر، "دادگاییەکە دوادەخرێت."

زانیاریی زیاتر: گواستنەوەی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و هاوەڵانی بەگوێرەی ماددەکانی 54 و 142 لە (اصول المحاکمات الجزائیة) داواکراوە. ئەم داواکارییە لە کاتێکدایە، ئەگەر دوو هۆکار هەبوو لەوانە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و سەلامەتی لێکۆڵینەوە، دەتوانرێت داوای گۆڕینی شوێنی دادگایی بکرێت، ئەو کەیسە هەردوو هۆکاری هەبووە بۆیە داوای گواستنەوەی دۆسیەکە کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ