پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت

شەیری بکە لە:
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت

ئاڤا نیوز

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەرۆکی حیزبی تەقەدوم دەداتەوە و دەڵێت: هەولێر پێشوازیی لەو کەسانە ناکات کە نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی (ڕەگەزپەرست)ـی دەکەن و لەسەر ملیۆنان دۆلار و گەندەڵیی پێویستە دۆسیەیان لە دادگا لەسەر بجوڵێنرێت.


وێنە گەورەکە:
دوای ئەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم لە چاوپێککەوتنێکدا وتی: "ئەگەر ژیانم لەسەر سەردانی هەولێر وەستابێت (لەم دۆخەکەدا) ناچم، چونکە کێشەم لەگەڵ مامەڵە و هەڵوێستیان هەیە و پەیامم بۆیان ئەوەیە کە چۆنییەتی مامەڵەکردنتان ڕاست نییە". لە کاردانەوەی ئەم لێدوانە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە و دەڵێت: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤینی دەکەیت.


پەیامی فەرمی:
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و وەڵامی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدومی دایەوە و نووسیوویەتی: "هەولێر پێشوازییت لێ ناکات، بۆ ئەوانەی بێ منەتن لێرە هیچ شوێنێک بوونی نییە. تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی (ڕەگەزپەرست)ـی دەکەیت، پێویست دەکات لێپرسینەوەی دادوەریی بکرێت لەسەر ئەو ملیۆنان دۆلارەی لەڕێگەی دۆسیەی گەندەڵییەوە بەدەستتهێناوە، ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی خوێن و ماندووبوونی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق."


دەقی وەڵامەکەی پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی:


هەولێر پێشوازییت لێ ناکات، بۆ ئەوانەی بێ منەتن لێرەدا هیچ شوێنێک بوونی نییە. تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی (ڕەگەزپەرست)ـی دەکەیت کە پێویست دەکات لێپرسینەوەی دادوەریی بکرێت لەسەر ئەو ملیۆنان دۆلارەی لەڕێگەی دۆسیەی گەندەڵییەوە بەدەستتهێناوە، ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی خوێن و ماندووبوونی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق.


مانەوەی تۆ و کەسانی وەک تۆ بەداخەوە مانای وایە شۆڤێنی (ڕەگەزپەرست)ـی هێشتا لە عێراقدا کۆتایی نەهاتووە، دەبێت وانە لە مێژوو وەربگریت؛ هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانێکی بێ ئەندازەیە و تۆش لەوە کەمتریت سنوورێک بۆ ئیرادەی (هەرێمی کوردستان) دابنێیت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: