سوپای تورکیا لە سووریا خۆی ڕێک دەخاتەوە و لە ڕۆژئاوای کوردستان ناکشێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای تورکیا لە سووریا
ئاڤا نیوز
میدیای تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی ستراتیژیی نوێ لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا، هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەناو وڵاتەکە جێگۆڕکێیان پێدەکرێت و ژمارەیان بەشێوەیەکی قۆناغبەند کەم دەکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی دەستی کەوتووە، ئەنقەرە پێشتر پێنج لیوای سەربازیی لەناو خاکی سووریادا هەبوو، دەستیکردووە بە کەم کردنەوەی هێزەکانی. تاوەکوو ئێستا دوو لیوا ئەرکەکانیان تەواو کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ بنکەکانیان لەناو تورکیا، بەڵام ئەمە بە واتای کشانەوەی تەواوەتی نایەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە هێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی وەک عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە بەر لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بە دەست هەسەدە و یەپەگەوە بوون بمێننەوە و لە بنکە سەربازی و ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ سوپای سووریادا بن.
- یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکان، هەموارکردنەوەی ڕێککەوتننامەی "ئەدەنە"یە کە لە ساڵی 1998 لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق واژۆ کرابوو.
- ئەم ڕێککەوتنە پێشتر ڕێگەی بە تورکیا دەدا تاوەکوو قووڵایی 10 کیلۆمەتر ئۆپەراسیۆن لەناو خاکی سووریادا بکات.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە چوارچێوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات فراوانتر بکرێت و بنکەی هاوبەشی مەشق و ڕاهێنان و لۆجیستیی سەربازی لە قووڵایی خاکی سووریادا دروست بکرێن.
- ڕۆژنامەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پێشووی تورکیا وەک (قەڵغانی فورات، چڵە زەیتوون و کانیی ئاشتی) ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە گۆڕینی هاوکێشەکان و لەناوبردنی پڕۆژەی "کۆریدۆری کوردی" لەسەر سنوورەکان و گەیشتنی کۆریدۆرەکە بە دەریای ناوەڕاست.
ڕۆژنامەی تورکیا باسی لەوە کردووە ئامانجی هاوبەشی ئەنقەرە و دیمەشق ئەوەیە سوپای سووریا بە شێوازێکی مۆدێرن و یەکگرتوو دووبارە بونیاد بنرێتەوە، تاوەکو بتوانێت ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنی ببێتەوە و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە بپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبووسی: تۆ نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەکەیت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران پەیامێکی خێرا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای نادەستووریی بوونی پێناسی گومرگی کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا




