ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران نرخی نەوت بۆ 70 دۆلار بەرز دەکاتەوە

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران نرخی نەوت بۆ 70 دۆلار بەرز دەکاتەوە

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کێشەی تێکەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە و بەرەو هەڵکشان دەڕوات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی، ئەو گەڕەی دانوستانەکان، کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی داهاتوو لە عومان بەڕێوەبچێت، کێشەی تێکەوتووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لایەنی ئێرانی  ڕەتی کردووەتەوە باس لە هیچ پرسێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دۆسیەی ئەتۆمی بکات، واشنتنیش ئەم هەڵوێستە بە پاشەکشە لە لێکتێگەیشتنەکانی پێشوو دادەنێت.

- ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ئاشکرای کردووە،  جگە لە ناکۆکی لەسەر ئەجێندای کۆبوونەوەکان، کێشە لەسەر شوێن و شێوازی دیدارەکانیش دروست بووە، دوای ئەوەی واشنتن لەسەر داوای ئێران ڕازی بووە شوێنی گفتوگۆکان لە تورکیاوە بۆ عومان بگوازرێتەوە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم ئاڵۆزییە سیاسییە جۆرە شڵەژاندنێکی لە بازاڕەکانی نەوت دروستکردووە، چونکە وەبەرهێنەران لە سەرهەڵدانەوەی پێکدادان و کاریگەرییەکانی لەسەر دابینکردنی وزەی جیهانی دەترسن، لە کاتێکدا پێشتر لێدوانەکانی تڕەمپ جۆرێک لە گەشبینییان بۆ ڕێککەوتن دروست کردبوو.

شەیری بکە لە: