جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان ترەمپ بژاردەی سەربازی دژی ئێران بەکاردەهێنێت

شەیری بکە لە:
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان ترەمپ بژاردەی سەربازی دژی ئێران بەکاردەهێنێت

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی بە دەسەڵاتدارانی ئێران دەدات و دەڵێت، لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان، دۆناڵ ترەمپ هێزی سەربازی دژتان بەکاردەهێنێت.

وێنە گەورەکە: بڕیارە سبەی هەینی نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆببنەوە و هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بدەن، ئەمریکایش کۆمەڵێک مەرجی بۆ ئێران داناوە و ئێرانیش تاوەکو ئێستا ڕازی بوونی خۆی بە مەرجەکان ڕانەگەیاندووە.  

لێدوانی فەرمی: ڤانس لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لەو کارە بکات. 

- دەڵێت، واشنتن بە جددی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دانوستان و دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام ئەگەر ئێران هیچ بژاردەیەکی دیکەی بۆ نەهێڵێتەوە، ئەوکاتە ترەمپ بژاردەی سەربازی دژ بە ئێران بەکاردەهێنێت.

- ڤانس ئاماژەی بەوەدا، ترەمپ نایەوێت ئەوەی پێشتر لە عێراق ڕووی دا جارێکی دیکە ڕووبداتەوە، تاوەکو دوایین ساتەکان هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دروست لەگەڵ ئێران دەدات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: