ئیمارات جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیمارات جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد قرقاوی سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دیدارێکیدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات دەکات، بە بۆنەی سەرکەوتنی لوتکەکە؛ لای خۆیەوە وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات جەختی لە بەردەوامی پشتیوانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان کردەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سێیەم رۆژی لووتکەی حکومەتەکانی جیهان لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی لووتکەکەیە، تێیدا پانێل و چالاکیەکان و گفتوگۆی سەرکردە و بەشداربووان بەردەوامن و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ژمارەیک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە بەشداربووەکانی دەبێت.


پەیامی فەرمی:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووە و نووسیوویەتی: "پیرۆزبایی لە محەممەد قرقاوی سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لوتکەکەکە کە ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە گرنگترین کۆنفڕانس و لوتکەکانی ناوچەکە و جیهان." 


لە بەشێکی دیکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، "سوپاسیی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کردووە کە نموونەیەکی پێشکەوتوو و گەشەسەندووی ئابووری و حوکمڕانییە."


لەلایەکی دیکەوە: وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات، سوپاسیی بەشداریی و ئامادەبوونی هەرێمی کوردستانی کردووە لە لوتکەکە و جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان کردەوە و ئاماژە بە پلاتفۆرمی یاسایی درا کە بڕیارە لەم نزیکانەدا، بکەوێتە بواری جێبەجێکردن کە بەشێکە لە بڕگەکانی ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشتنەی کە لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: