سێیەم ڕۆژی لووتکەی حکومەتەکانی جیهان بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
سێیەم ڕۆژی لووتکەی حکومەتەکانی جیهان بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت

دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوبەی

ئاڤا نیوز


بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سێیەم رۆژی لووتکەی حکومەتەکانی جیهان لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی لووتکەکەیە، تێیدا پانێل و چالاکیەکان و گفتوگۆی سەرکردە و بەشداربووان بەردەوامن و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ژمارەیک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە بەشداربووەکانی دەبێت.

لێدوانی فەرمی: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا، لە دوبەی، وتی: "ئەمڕۆ گفتوگۆ و دیدار و چالاکیەکانی لووتکەی جیهانی حکومەتەکان زیاترن لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، هەر لە کاتژمێر 9ـی بەیانیەوە دیدار و کۆبوونەوەکان زۆر بە چری دەستیان پێکردووە."


کوردستان حەسەن دەشڵێت: "ئەمڕۆ هاوشێوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆکوەزیران مەسرور، بارزانی، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی بەشدار لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان دەبێت."


٠ ساڵی رابردوو، 220 گرێبەست و یاداشی لێکتێگەیشن واژۆکران، بەڵام بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ئەو ڕێکەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنانەی ژواژۆ دەکرێن، چاوەڕی دەکرێت بگاتە 250 ڕێککەوتن لە سێکتەری جیاواز.


زانیاریی زیاتر:
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2026، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 2-2-2026، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵلا ئەلنعێمی، وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.


ئەوەی پیویستە بیزانیت:
لە ماوەی دوو ڕۆژی یەکەمی لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.


باکگراوند: لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لە ژێر دروشمی "دیدگای حکوومەتەکانی داهاتوو"، ڕۆژی سێشەممە، 03-02-2026، دەستی پێ کرد، تێیدا زیاتر لە 60 سەرۆک دەوڵەت و حکوومەت، نوێنەرانی 150 حکوومەت، زیاتر لە 500 وەزیری وڵاتە بەشداربووەکان و ژمارەیەک لە گەورە بیرمەند و شارەزایانی جیهانی بەشدارن؛ کۆی گشتیی بەشداربووان دەگاتە نزیکەی شەش هەزار و 250 کەسایەتی، تەوەرە بنەڕەتییەکانی کارنامەی ئەمساڵی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان پێکدێن لە: حکوومڕانیی جیهانی، خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی ئابووری و داهاتووی شارەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: