لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت، ڕێککەوتنی ئاویی عێراق و تورکیا کارا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕووباری دیجلە
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاو دەڵێت، لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ڕێککەوتنی ئاویی نێوان وڵاتەکەیان و تورکیا کارا دەکرێت، ئاشکراشی دەکات تائێستا لێکتێگەیشتن بۆ پارەدارکردنی پڕۆژەکانی ناو ڕێککەوتنەکە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: تورهان موفتی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاو بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، کارانەکردنی لێکتێگەیشتنی تایبەت بە پارەدارکردنی پڕۆژەکانی ئاو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاوی بەغدا و ئەنقەرە، لەگەڵ گۆڕانی حکومەتی ئێستای عێراق بۆ حکومەتێکی کاربەڕێکەر، دوو هۆکارن کە وایان کردووە ڕێککەوتنەکە نەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
- دەشڵێت، لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، چاوەڕێ دەکرێت ڕێککەوتنە ڕاستەوخۆ کارا بکرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی مەترسیی کەمبوونەوەی ئاو بەردەوامە و وەبەرهێنان لەم بوارەدا ناکرێت لەوە زیاتر دوابخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەش لەکاتێکدایە کۆتایی ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەغدا و ئەنقەرە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاوی نێوانیان لە قۆناغی کۆتاییدایە و لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو






