
ئاڵای عێراق و تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاو ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەغدا و ئەنقەرە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاوی نێوانیان لە قۆناغی کۆتایی دایە و لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ، عێراق و تورکیا میکانیزمێکی نوێیان بۆ ڕێککەوتنی هاوکاریی ئاو واژۆ کرد. ئەم ڕێککەوتنە چەندین خاڵی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە دابینکردنی ئاو لە بەرامبەر بەڕێوەبردنی تەواوی دۆسیەی ئاوی عێراق لەلایەن تورکیاوە، هەروەها پارەدارکردنی پڕۆژەکان لە ڕێگەی فرۆشی نەوتی عێراقەوە.
لێدوانی فەرمی: تۆرهان موفتی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاو بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لێکتێگەیشتنەکە سێ قۆناغە، قۆناغی یەکەم ساڵی ڕابردوو لەنێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا واژۆ کرا، قۆناغی دووەمیش مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بوو کە تایبەت بوو بە چۆنییەتی پارەدارکردنی پڕۆژەکە، ئێستاش لە قۆناغی سێیەمدان کە تایبەت بە ئامادەکارییە لۆجستی و کارگێڕییەکان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامادەکارییەکان بەرەو کۆتایی دەچن و دوای ئەوەی بەغدا و ئەنقەرە کۆتاییهاتنی ئامادەکارییەکانیان بە یەکتری ڕاگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق: مووچە گەرەنتی کراوە
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دەست بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی داعشدا گیرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دەست بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی داعشدا گیرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات






