
ساتی پێدانی نامەکەی بارزانی نەمر لەلایەن وەزیرای دەرەوەی فەرەنسا بە سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
نامەیەکی بارزانیی نەمر کە 58 ساڵ پێش ئێستا بۆ جەنەڕال دیگۆل، سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا ناردووێتی و لە ئەرشیفی ئەو وڵاتە پارێزراو بووە، دەدرێتە سەرۆک بارزانی، لە بەشێکی نامەکە بارزانیی نەمر بە دیگۆل دەڵێت، "ئێوه‌ن كه وڵاته‌كه‌ی خۆتان به‌ره‌و سه‌رفرازی برد، ناتوانن كه هاوهه‌ستیی گه‌لی كوردی شاخنشین نه‌بن."
چیرۆکی سەرەکی: لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك بارزانی، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی بارزانیی نەمری پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد كە لە ساڵی 1968 بۆ جەنەڕاڵ دیگۆل، سەرۆكی فەرەنسا نێردرابوو و لە ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هەڵگیرا بوو.
ده‌قی نامه‌كه‌ی مسته‌فا بارزانی بۆ دیگۆل:
جه‌نه‌ڕاڵ..
بواری پیره پیاوێكی وه‌كو من بده، تا ئه‌م داواكارییه گرنگه‌تان بۆ ڕه‌وانه بكات، پیره پیاوێك، كه له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه، بۆ ئازادی و پاراستنی كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی خه‌بات ده‌كات. ئێوه گه‌وره‌ترین خه‌باتگێڕی ڕاپه‌ڕینن له ئه‌وروپا، ئێوه‌ن كه وڵاته‌كه‌ی خۆتان به‌ره‌و سه‌رفرازی برد، ناتوانن كه هاوهه‌ستیی گه‌لی كوردی شاخنشین نه‌بن كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕه‌به‌قه له باكووری عێراق، له خه‌باتی بێوچاندایه، له‌وه‌ش زیاتر، ئێوه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسان، سه‌رۆكی ئه‌و نه‌ته‌وه به‌رز و باڵایه‌ن كه پره‌نسیپی ئازادییه سیاسییه‌كان و مه‌بده‌ئی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانى پێشكه‌ش به دونیا كرد، له‌وه‌ش زیاتر ئێوه (جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل)ـی ڕزگاریكه‌ری سه‌رجه‌م وڵاته بێگانه فه‌ره‌نسی زمانه‌كانە، دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موو واتایه‌كی چه‌وساندنه‌وه‌یە و دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخوازە.
جه‌نه‌ڕاڵ..
ئێوه سوور بوون له‌سه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر شه‌ڕی (ڤێتنام)، من بێ گومانم كه له‌لای ئێوه‌دا مه‌سه‌له‌ی گه‌لی كورد له هی ڤێتنامییه‌كان كه‌متر نییه.
ئێمه له‌م شه‌ڕ و خه‌باته‌ی پاراستنی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، به‌ته‌واوه‌تی تاك و ته‌نیاین، سازمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئێمه‌ی پشتگوێ خستووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین زلهێزیش له یارمه‌تیدانی عێراق، به نوێترین چه‌كی وێرانكار، پێشبڕكێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، بۆیه دوا لایه‌نێك مابێته‌وه كه ئێمه چاوه‌ڕوانی ئومێدی لێ بكه‌ین، ته‌نیا (دیگۆل)ـی فه‌ره‌نسایه.
ئه‌مڕۆ، كه عێراقییه‌كان داوای چه‌ك له فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن، ئێمه لامان وایه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنێكی مه‌بده‌ئیی كێشه‌ی كورد، هه‌ر چه‌ك ناردنێك بۆ عێراق، ته‌نیا ده‌بێته هۆی كاولكردنی وڵاتمان و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی ئافره‌ت و منداڵانمان. قورئانی پیرۆز ده‌ڵێ: (بۆ هه‌موو مرۆڤێك له ئاسماندا به‌هه‌شتێكی بچووك هه‌یه، كه له كاتی نوێژدا ده‌توانێت ڕووی تێ بكات). ئێوه و فه‌ره‌نسا به‌هه‌شتی ئاسمانی ئێمه‌ن.“
مسته‌فا بارزانى
عێراق – كوردستان 8ـی شوباتی 1968
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا





