هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە

شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە

دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، لە درەنگانی شەوی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی باران و بەفربارین، کە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە. پلەکانی گەرما 3 تاوەکو 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

زانیاریی زیاتر: شەممە (7-2-2026): باران سەرەتا لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکووک دەستپێدەکات. دواتر شەپۆلەکە هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە و لە کاتەکانی شەودا دەبێتە بارانی بەلێزمە لەو سنوورانە.

یەکشەممە (8-2-2026): باران لە هەولێر و دهۆک لاواز دەبێت، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

دووشەممە (9-2-2026): شەپۆلەکە بە نمە باران و بارانی مامناوەندی پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبێت.

خێرایی با: ڕۆژی شەممە لە هەولێر بۆ سەرووی 35 کم/ک و ڕۆژی دووشەممە لە سلێمانی بۆ سەرووی 45 کم/ک چالاک دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ