دەستەی مافی مرۆڤ: ڵێڵکردنی وێنەی (مەلا مستەفا) ناچێتە چوارچێوەی کاری ئازادیی ڕۆژنامەگەری

شەیری بکە لە:
دەستەی مافی مرۆڤ: ڵێڵکردنی وێنەی (مەلا مستەفا) ناچێتە چوارچێوەی کاری ئازادیی ڕۆژنامەگەری

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی داخستنی کەناڵی ئێن ئار تی لە بەرامبەر شێواندنی وێنەی سیمبۆلی نەتەوەیی کورد (مەلا مستەفا)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، هەمیشە پاڵپشتی لە ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی کاری ڕۆژنامەگەری دەکەین لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا، بەڵام ئەم ئازادییە نابێت تێکەڵ بە سوکایەتی کردن بە پیرۆزییە ئایینییەکان و ڕەمز و سیمبولە نەتەوەییەکان بکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیەندراوەکەدا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕەخنەی توند لە کەناڵی ئێن ئار تی دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: تەکنیکی ڵێڵکردن تەنیا بۆ شاردنەوەی دیمەنە نەشیاو و تیرۆریستییەکان و پاراستنی ناسنامەی قوربانییانە، نەک بۆ شاردنەوەی سیمبولە نەتەوەییەکان کە ئەمە بە "سوکایەتییەکی ڕاستەوخۆ و بریندارکردنی هەستی نەتەوەیی" وەسف دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەرچەندە لە ڕابردوودا دەستەی مافی مرۆڤ هەمیشە پاڵپشتیی کەناڵی ئێن ئار تی کردووە بەرامبەر پێشێلکارییەکان، بەڵام نەدەبوو کەناڵەکە بکەوێتە ناو هەڵەیەکی لەو شێوەیە کە زیان بە شکۆی نەتەوەیی دەگەیەنێت.

ئەمەش بزانە: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەکات، بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم جۆرە ڕەفتارانە بکەن کە دەبنە هۆی نانەوەی فیتنە و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی؛ ئازادیی میدیا بە مانای شێواندنی مێژوو و بێڕێزی کردن بە ناسنامەی نەتەوەیەک نییە.

پەیوەست بەم بابەتەوە: بەپێی بەدواداچوونی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی مافی مرۆڤ، داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئار تی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای نووسراوی داواکاریی گشتی و پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 7ـی ساڵی 1997ـی پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بووە؛ هاوکات دەستەکە جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی ورد بۆ دۆخەکە تاوەکو ڕاستییەکان بە ڕوونی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ