نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا داعش مەترسییەکی ڕاستەقینەیە و دەبێت ئەرکی هاوپەیمانان بەردەوام بێت.

چیرۆکی سەرەکی: نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ جان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، باسمان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوبەشیی ستراتیژیمان بۆ ئێستا و داهاتوو کرد، هەروەها دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی دۆستایەتی و پشتگیریی فەڕەنسا بۆ خەڵکی کوردستان دەکات.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاوڕا بووین کە داعش هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینە و هەڕەشەیە لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە، بۆیە پێویستە ئەرکی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی بەردەوام بێت. هەروەها جەختمان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە بە چاودێریی نێودەوڵەتی کردەوە.

سەبارەت بە دۆخی سووریا نێچیرڤان بارزانی ئەمانەی خستەڕوو:

خەمخۆری و دڵسۆزیی فەڕەنسا و ڕۆڵی گرنگی سەرۆک ماکرۆن بۆ ئاگربەست لە سووریا و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان دیمەشق و هەسەدە، هەروەها پشتیگیرییان لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکان بە شێوەیەکی دەستووری لە سووریا بەرز دەنرخێنین.

تێڕوانینی هاوبەشمان لەگەڵ فەڕەنسا هەیە کە سەقامگیریی سووریا گرنگە، سووریایەکی یەکگرتوو کە کورد و هەموو پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت و مافی هەمووان پارێزراو بێت.

پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت، بۆ ئەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکان ئاشتییانە و بە گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ