سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە

شەیری بکە لە:
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە

مووشەکەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا کە بەرنامەی مووشەکیی ئێران بە هیچ شێوەیەک جێگەی دانوستان نییە و تاران لە پەرەپێدانی پاشەکشە ناکات.

لێدوانی فەرمی: یەدوڵا جەوانی، جێگری فەرماندەی سیاسیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: پەرەپێدانی توانای مووشەکی هێڵی سوورە و لە دانوستانەکاندا پاشەکشەی لێ ناکرێت. سەرنجی هەر گفتوگۆیەکی داهاتوو تەنیا لە چوارچێوەی پرسی ئەتۆمیدا دەبێت و ڕێگە نادەین بابەتی بەرگری تێکەڵی سیاسەت بکرێت.

زانیاریی زیاتر: جەوانی ئاماژەی بەوە کرد، نمایشکردنی مووشەکی پێشکەوتووی "خۆرەمشار 4" پەیامێکی ڕاشکاو و توندە بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا. جەختی کردەوە کە ئامادەیی ئێران بۆ دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان هەرگیز بە واتای سازشکردن لەسەر هێزە سەربازییەکەی نایەت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فشارە میدیاییەکانی ڕۆژئاوای بە بەشێک لە "شەڕی دەروونی" ناوبرد و ڕایگەیاند کە تیمی دانوستانکاری وڵات بە پشت‌بەستن بە توانا ناوخۆییەکان دەچنە ناو هەر گفتوگۆیەکەوە. هۆشداریشی دا "ئەگەر دوژمن تووشی هەر جۆرە هەڵەیەک بێت، وەڵامی ئێران بۆ پاراستنی خاکەکەی یەکلاکەرەوە و توند دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: