عێراق تۆڕێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر لە ناو خاکی سووریادا دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق تۆڕێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر لە ناو خاکی سووریادا دەستگیر دەکات

دەستگیرکردنی باندێکی ماددەی هۆشبەر

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سووریا ئەنجام دا و تۆڕێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەری لە ناو خاکی سووریادا دەستگیر کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مەفرەزەیەکی تایبەتیان چوونەتە ناو خاکی سووریا و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سووریا، دوو بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە؛ دەستیشیان بەسەر 300 هەزار حەبی هۆشبەردا گرتووە کە کێشەکەیان دەگاتە نزیکەی 50 کیلۆگرام.

زانیاریی زیاتر: لە لایەکی دیکەوە و لە درێژەی هەوڵە ناوخۆییەکاندا، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، لە شاری ڕەمادی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر هەزار و 979 حەبی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆندا گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: