ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات

دیمەنی قەزای خانەقین. وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ هەینی لە سنووری قەزای خانەقین دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە بیستران، قایمقامی خانەقین دەڵێت: ئەو دەنگانە لەناو خاکی ئێرانن و پەیوەندی بە مانۆڕی سەربازی هەیە.

لێدوانی فەرمی: جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم دەنگانە هەفتانە یان مانگانە چەندین جار دووبارە دەبنەوە. پەیوەندی هەیە بە تاقیکردنەوەی چەک و مەشقی سەربازی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەشقەکان بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە خاکی ئێران ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ ئەوەدا بەو پێیەی خانەقین هاوسنوورە لەگەڵ ئێران بۆیە دەنگەکان بە ئاسانی دەگەنە ناو خانەقین.

لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، ئەو هەوڵانەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانیەتی و بەردەوام لە ناوچە سنوورییەکان مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ