مەزڵووم عەبدی: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختمان لە پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە كوردییەكان كردەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش

ئیلهام ئەحمەد، ژان نۆیل باڕۆ، مەزڵووم عەبدی و ڕۆهلات عەفرینی
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، جەختمان لە پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە كوردییەكان و مافەكانی كورد لە سووریا كردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 6ـی شوباتی 2026، لە شاری هەولێر، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان كە پێكهاتبوون لە ڕۆهڵات عەفرین، فەرماندەی گشتیی یەپەژە، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر. لەگەڵ ژان نوێل باڕۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، "لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ ژان نوێل باڕۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، گفتوگۆمان كرد لەبارەی وردەكارییەكانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 29ـی كانوونی دووەم، بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕێگاكانی پاراستنی ئەو ناوەندانەی كە چەكدارانی داعش و خێزانەكانیانی تێدایە."
ئاماژەی بەوەشكرد، "جەختمان كردووەتەوە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە كوردییەكان و پاراستنی مافەكانی كورد لە سووریا، هەروەها باسمان لە یەكخستنی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان بەهەموو وردەكارییەكانیەوە، بە هێزەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ـەوە کرد.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە كۆبوونەوەكە تیشکی خستووەتە سەر گرنگیی جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق و پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ سەرخستنی دەربڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا






