عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری لە مەسقەتی پایتەختی عومان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران بە ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆتایی هات، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریکا سەرەتاییەکی باش بوو، لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو.

چیرۆکی سەرەکی:
ئەمڕۆ هەینی 6ـی شوباتی 2026، گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان کۆتایی هات، بەپێی ماڵپەڕی ئاکسیۆس گەڕی دیکەی دانوستانی بەدوادا دێت.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای گفتوگۆیان لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریکا سەرەتاییەکی باش بوو، کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوامی دەبێت.

عەباس عێراقچی ئەمانەشی وت:

٠ دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ بوون لە مەسقەت و چەندین گەڕمان بەڕێکرد.
٠ دەتوانین بڵێین گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتن و دەستپێکی باشی گفتوگۆ بوو.
٠ بەڕازیبوونی هەردوولا بڕیارماندا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانوستانی دیکە بکەین.
٠ ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو.
٠ دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەمان بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەردەوامی دانوستانەکان دەدەین.
٠ پێدەچێت لەسەر بنەمای درێژەدان بە گفتوگۆکان کۆدەنگی هەبێت.
٠ ڕێککەوتن کرا لەسەر درێژەدان بە دانوستانەکان، بەڵام کات و شوێن و شێوازی دانوستانەکان یەکلایی نەکراوەتەوە.
٠ ئێستا لە قۆناغێکداین کە دوای 8 مانگی پڕ لە گێژاو، دانوستانەکان دەستی پێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان بەڕێوەدەچن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تڕەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە بەشداریی جارید کۆشنەر، ڕاوێژکاری باڵای تڕەمپ بوو. شاندی ئێرانیش، بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ